کانونی دوھەم 12, 2022 13:08 Asia/Tehran
  • بەڵێنی سەرۆک کۆماری کازاخستان بۆ ئەنجام دانی چاکسازی

سەرۆک کۆماری کازاخستان، بەڵێنی ڕاپەڕێندرانی چاکسازیی سیاسی دا لە وڵاتەکەی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «قاسم ژەمەرات توکایێف» سەرۆک کۆماری کازاخستان، ئەمڕۆ چوارشەممە دوابەدوای بشێوی و خۆپیشاندان لەم وڵاتەدا ڕایگەیاند: ھەگبەیەکی تازەی چاکسازیی سیاسی لە مانگی سپتامبەردا بۆ خەڵک دەخرێتە ڕوو.

سەرۆک کۆماری کازاخستان لە قسەکانی دا لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەمان وتی : ئەم ھەگبە سیاسییە تازەیە لە پەیوەندی لەگەڵ چاکسازیی سیاسی دا لە سەر بنەمای وتووێژێکی سازندەو لەگەڵ تێکڕای جەماوەرو کارناسانە.

«قاسم ژەمەرات توکایێف» لە درێژەی قسەکانی دا وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کازاخستان ڕێگای خۆی لە سەر نۆژەن کردنی سیاسەتەکانی بەردەوام دەکات، وتیشی: چاکسازیی سیاسی ڕۆڵی سەرەکییەتی لەم وڵاتەدا.

دەوڵەتی کازاخستان ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە میانەی ناڕەزامەندیی خەڵکی سەرتاسەری ئەو وڵاتە بەرامبەر بە ھەڵکشانی نرخی سووتەمەنی باری نائاسایی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ