کانونی دوھەم 13, 2022 13:37 Asia/Tehran
  • کۆشکی سپی: کشانەوەی ترەمپ لە بەرجام ھەڵەیەکی گەورە بوو

کاربەدەستانی کۆشکی سپی کشانەوەی ترەمپ لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران لە بەر ئاسۆ لێڵەکانی بە ھەڵە دەزانن.

ماڵپەڕی پۆلیتیکۆ لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: کاربەدەستانی کۆشکی سپی لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی ناڤۆکیی ئێران ھەنگاوی یەک لایەنەی ترەمپی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بۆ کشانەوە لە بەرچام لە بەر داھاتووە لێڵەکەی و ئامانجە ناڕوونەکانی ئیدانە کردووە.

ئەم میدیایە باسی ئەوەشی کردووە کە، ئەم ڕەخنە گرتنلنە لە سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا لە کاتێکدا ھاتووەتە ئاراوە کە دانوستانی ناڤۆکیی ئێران لەم ڕۆژانەدا لە ڤییەنا لە ئاردایەو بە قسەی کاربەدەستانی ئێران پێشکەوتنی جێی سەرنجی مسۆگەر کردووە.

«جین ساکی» وتەبێژی کۆشکی سپی لە بڕیارەکەی ترەمپ بۆ کشانەوەی بێ دامانج لە ڕێککەوتنی بەرجامی داوەتە بەر ڕەخنەو وتوویەتی: ئەو ھەنگاوە بە بێ سەرنجدانی ئەم بابەتەی کە لە داھاتوودا چ ڕو دەدا، ھەڵگیراوە.

سەرپەیڤ