کانونی دوھەم 19, 2022 14:12 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی گەییشتە مۆسکۆ

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەردانی ئەم وڵاتەی کردووە، گەییشتە فڕگەی مۆسکۆی پێتەختی ئەم وڵاتە.

«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و شاندەکەی ھاوڕێی ھەرکە گەییشتنە فڕگەی مۆسکۆ لە لایەن «نیکۆلای شۆلگینۆف» وەزیری وزەو سەرۆکی لێژنەی ھاوبەشی ھاوکارییەکانی ئابووریی ڕووسیاو ئێران پێشوازیی لێ کرا.

لە ئاھەنگی پێشوازیی فەرمی دا دوای بڵاو بوونەوەی سرودی نیشتیمانیی ھەردووک وڵاتی ئێران و ڕووسیا، سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی نەریتی سان بینین لە یەکەی تەشریفاتی ئەو شوێنەی بەجێ ھێنا.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بڕیارە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار بکات.

«سەیید ئسیراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە پێی بانگێشتنی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵاسەردانی مۆسکۆی کرد.

وەزیرانی دەرەوە، نەوت، کاروباری ئابووری و دارایی سەرۆک کۆماری ئێران لەم سەردانەی بۆ ڕووسیا یاوەری دەکەن.

سەرپەیڤ