کانونی دوھەم 27, 2022 15:42 Asia/Tehran
  • یاریدەری وتەبێژی تالیبان: بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ تالیبان دا ھەوڵ دەدرێت

یاریدەری وتەبێژی تالیبان لە وتووێژێکی تەلەفزیۆنی دا وێڕای پێداگرتن لە سەر ھەوڵی دامەزراندنی پەیوەندیی یەکسان لەگەڵ تەواوی وڵاتان و پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ئێڕاندا، وتیشی: دەوڵەتی تازەی ئەفغانستان ئەرکمەندی نییە بە ڕەچاوکردنی بۆچوونی کۆمەڵگای جیھانی لە بارەی حکومەتی گشت داگرەوە.

«ئەنعاموڵڵا سەمەنگانی» یاریدەری وتەبێژی تالیبان وێڕای ئامادە بوون لە بەرنامەی «چرای سوور» لە تەلەفزیۆنی سەحەری ئەفغانستانەوە وتی: ھەوڵ دەدە ین بە کەڵک وەرگرتن لە ھەلی ئێستا کە تەخت و بەختیس داگیرکاریش پێچراوەتەوە لەگەڵ ھەموو وڵاتان ھەڵس و کەوتێکی باشمان ھەبێت.

وتیشی: تالیبان باوەڕی بە لێک گەیین لە نێوان تەواوی وڵاتانی ناوچەکەدایەو وڵاتانی ناوچەکەش دەبێ ئاگایان لەگرفتەکانی یەکتر بێت،بە تایبەت لە ھەمبەر سیاسەتە جیھانییەکاندا ھەڵوێستێکی ھاوبەشیان ھەبێت.

ئەم کاربەدەستەی تالیبان وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕەچاو کردنی دابی دراوسێتی و  پەیوەندیی باش لەگەڵ وڵاتانی دراوسێش وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دراوسێیەکی باش و گەورە دەزانین و بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییە باشەکانمان لەگەڵی دا ھەوڵ دەدەین. دیارە ئێرانیش بەردەوام لە ھەمبەر کێشەکانی ئەفغانستان بەستێنێکی باشی بۆ چارەسەری خۆش کردووەو ئێمە بە ھیواین ئەفغانستان و ئێران پەیوەندییەکانیان زیاتر پەرە پێ بدە ن.

نلوبراو وتیشی: حکومەتی تازە بەدووی گشتداگریی زیاترەوەیە ھەڵبەت لەوانەیە کۆمەڵگای جیھانی بۆچوونێکی دیکەی لە بارەی گشتداگرییەوە ھەبێت کە تالیبان لەسەری نەبێت پێملی ببێ و بە گوێرەی بەرژەوەندییەکانی ئەفغانستان بجوڵێتەوە.

ئەم ئەندامەی باڵای تالیبان ھەروەھا وتیشی: ئێمە قەت ھەڕەشەی دژی وڵاتانی دیکە نایەینە ئەژمار و دابین کرانی ئاسایشت و ھەڕەشە دروست نەکران لە خاکی ئەفغانستانەوە بە قازانجی خۆمان دەزانین.

سەرپەیڤ