مۆرا: دانوستانی ڤییەنا گەییشتووەتە قۆناغی بڕیاردان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404985-مۆرا_دانوستانی_ڤییەنا_گەییشتووەتە_قۆناغی_بڕیاردان
نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە ڤییەنا ھەروەھا باسی نسکۆیەکی چەند ڕۆژەی دانوستانەکانی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 28, 2022 17:08 Asia/Tehran
  • مۆرا: دانوستانی ڤییەنا گەییشتووەتە قۆناغی بڕیاردان

نوێنەری یەکێتیی ئەورووپا لە دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە ڤییەنا ھەروەھا باسی نسکۆیەکی چەند ڕۆژەی دانوستانەکانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ئێنریکە مۆرا» ئێوارەی ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا نووسی: ھەشتەمین خولی دانوستانەکانی ڤییەنا کە لە ٢٧ی دیسامیەرەوە دەستی پێ کراوەو لەو درێژماوەترین دانوستانانە بووە ھەتا ئێستا، ڕووبەڕووی خولێکی پشوودان بووەتەوە.

وتیشی: بەشدارانی دانوستانەکە بۆ ڕاوێژو وەرگرتنی فەرمانی تازە دەگەڕێنەوە بۆ پێتەختەکانیان، چونکو ئێستا ئیدی پێویست بە بڕیاری سیاسی دەکات.

پێشتر سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند بوو، بە پێی ڕێککەوتنی نێوان ھەردووک لا،  دانوستانەکانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لە سبەینێ شەممەوە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ڕادەگیردرێت.

زۆربەی ھەرە زۆری شاندەکان لەو باوەڕەدان کە وتووێژەکان سەرباری ئاڵۆزبوونی ھێندێک لە بابەتەکانی ڕوو لە پێشکەوتنە.