نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لە 90 دۆڵار لایداوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i404986-نرخی_نەوت_بەردەوام_لە_بەرزبوونەوەدایە_و_لە_90_دۆڵار_لایداوە
دوێنێ هەینی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەمەش بۆ شەش هەفتە دەچێت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمە لەکاتێکدا مەترسییەکان لەسەر ئاڵۆگۆڕەکان بەردەوامە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 29, 2022 04:26 Asia/Tehran
  • نرخی نەوت بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و لە 90 دۆڵار لایداوە

دوێنێ هەینی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی تۆمارکرد و بەمەش بۆ شەش هەفتە دەچێت بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمە لەکاتێکدا مەترسییەکان لەسەر ئاڵۆگۆڕەکان بەردەوامە.

نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 91.05 دۆلار و بەبڕی 1.71 دۆلار و ڕێژەی 1.79% بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزترین نرخە لەدوای مانگی تشرینی یەکەمی 2014ـەوە پێیگەیشتووە.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 87.71 دۆلار و بەبڕی 1.40 دۆلار و ڕێژەی 1.57% بەرزبووەوە.

بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ شەشەم هەفتە لەسەر یەک هاوشانە لەگەڵ مەترسییە جیۆسیاسییەکان و بەردەوامی ترس لە زیادبوونی ئاڵۆزییەکان و کاریگەریی لەسەر نەرخی نەوت.

کێشەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا و مەترسیی کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت یەکێکە لە گەورەترین ئەو مەترسییانەی بازاڕی نەوت دەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەینی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا رایگەیاند، “مۆسکۆ شەڕی لەگەڵ ئۆکرانیا ناوێت”.