کانونی دوھەم 30, 2022 23:18 Asia/Tehran
  • تاڵیبان بۆ خۆبەدەستەوەدانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود، بارمتە دەگرێت!

لە پێکدادانەکانی سێ رۆژی رابردوو لە پارێزگای بەغلان، زیاتر لە ١١ کەس لە هێزەکانی تاڵیبان و ئەحمەد مەسعود کوژراون.

هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بە دانانی بۆمبێک لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی عەبدولحەمید خۆراسانی فەرماندەی هێزە ئەمنیەکانی تاڵیبان لە پارێزگای پەنجشیر، هەوڵی تیرۆرکردنی ناوبراویان دا کە سەرکەوتوو نەبوو.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە شارۆچکەی دەررێ سەر بە پارێزگای پەنجشیر، هێرشیان کردە سەر پێگەکانی تاڵیبان و لە ئەنجامدا شەش کەس لە هێزەکانی تاڵیبان کوژران.

پێکدادانەکانی تاڵیبان لەگەڵ هێزەکانی ژێر فەرمانی بەریالی سەنگین لە شارۆچکەی خوست و فەرنگی پارێزگای بەغلان بۆ سێیەم رۆژە بەردەوامە.

بە ووتەی سەبغەتوڵڵا ئەحمەدی وتەبێژی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود، لەم پێکدادانەدا پێنج ئەندامی تاڵیبان کوژراون.

سەرچاوە خۆجێییەکان باسی بارمتە گرتن و ئەشکەنجە دانی نزیکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لەلایەن تاڵیبانەوە لەم شارۆچکەیە دەکەن .

سەرپەیڤ