برسیەتی و سەرما و نەخۆشی ، ھەڕەشەی سەر منداڵانی ئەفغانستان
کانونی دوھەم 31, 2022 23:17 Asia/Tehran
کەمبوونی سوتەمەنی لە وەرزی سەرما و برسیەتی لە تەنیشت کەموکوڕیی تەندروستیی و دەرمانی ، قەدەرێکی مەرگاوی بۆ منداڵانی ئەفغانستان تۆمار کردووە .
بە پێی راپۆری ئیرنا ، سندوقی داکۆکیی لە منداڵانی رێکخراوی نەتەوەکان ( یونیسێف) لە راپۆرێک دا رایگەیاند : زۆرێک لە منداڵانی ئەفغانستان رووبەڕووی کێشەی قورسی ھەناسەکێشان بوونە کە پێوستیان بە چارەسەریی خێرایە .
لەم راپۆرەدا بە ئاماژە بە کێشە و گرفتە ئابوریەکان و ھەژاریی زیاتر لە سەتی 95 ی گەلی ئەفغانستان ، گوتراوە : کێشە داراییەکان گەورەترین لەمپەرن بۆ چارەسەریی نەخۆشان بە تایبەت منداڵان .
دکتور سادات لە پزیشکانی ئەفغاستان دەڵێ : نەبوونی خۆراک ، سووتەمەنی و نەخۆشیی ھەناسە، چارەنووسێکی مەرگھێنەری بۆ منداڵانی ئەفغانستان تۆمار کردووە .