شوبات 03, 2022 14:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە بانگەشەی ئەمریکا لەمەڕ پێشێلکرانی مافی موسڵمانانی مۆسکۆ

ئیمام جومعەی مۆسکۆ بانگەشەی ئەمریکا لەمەڕ پێشێلکرانی مافی موسڵمانانی ڕووسیای بە درۆ خستەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، ئالبێر کورگانۆف ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای ڕەت کردنەوەی بانگەشەی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکاو ڕێکخراوەی ئاسایشت و هاوکاریی ئەورووپا لە بارەی پێشێلکرانی مافی شوێنکەوتووانی ئایینەکان لەوانە موسڵمانان لە ڕووسیا وتی: ئەم بوختانانەی کە لە بارەی پێشێلکرانی مافی شوێنکەوتووانی ئایینەکان لەوانە ئاینی ئیسلام دەیبیسین ، هیچی ڕاست نین و لە ڕووسیادا شتی وا نییە.

بە قسەی سەرۆکی فەرمانگەی ئایینیی موسڵمانانی ڕووسیا، هاوکاریی نێوان موسڵمانان و ڕێکخراوە دەوڵەتییەکانی ڕووسیاو ناوەند ئایینیەکانی ئاینەکانی تر لەم وڵاتەدا ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێ کە لە ڕووسیادا مافی شوێنکەوتووانی ئایینی ئیسلام پێشێل ناکرێت.

ئیمام جومعەی مۆسکۆ لە بەشێکی تری وتەکانی دا ئاماژەی کردە دامەزرانی ناوەندی هاوکاریی نێوان ئایینەکان لە ناوچەی کۆمۆنارکا لە باشووری ڕۆژئاوای پێتەختی ڕووسیاو وتیشی: لەم ناوەندەدا نەک هەر کاروباری ئایینی بەڵکو لێکۆڵینەوەی مێژوویی و گەشەی کولتوریی هۆزەکانی ڕووسیاش ئەنجام دەگرێت و ئەم هەنگاوە یارمەتیی پتەوبوونەوەی هاوکارییەکان لە کۆمەڵگای ڕووسیا دەدات.

سەرپەیڤ