قەیرانی ئەورووپا، تەوەری دانووستانی سەرۆک کۆمارانی رووسیا و فەرەنسا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405252-قەیرانی_ئەورووپا_تەوەری_دانووستانی_سەرۆک_کۆمارانی_رووسیا_و_فەرەنسا
دانووستانی ولادیمیر پوتین و ئیمانۆئێل مەکڕۆن سەرانی ڕووسیا و فەرەنسا کە بە ڕەچاوکرانی مەودای کۆمەڵایەتی، لەکرملین بەڕێوە چوو، لەبارەی رێگاکانی گەڕانەوەی ئاسایش و رەفتاری بەرپرسانەی ئەورووپا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2022 18:55 Asia/Tehran
  • قەیرانی ئەورووپا، تەوەری دانووستانی سەرۆک کۆمارانی رووسیا و فەرەنسا

دانووستانی ولادیمیر پوتین و ئیمانۆئێل مەکڕۆن سەرانی ڕووسیا و فەرەنسا کە بە ڕەچاوکرانی مەودای کۆمەڵایەتی، لەکرملین بەڕێوە چوو، لەبارەی رێگاکانی گەڕانەوەی ئاسایش و رەفتاری بەرپرسانەی ئەورووپا بوو.

 ولادیمیر پوتین لە دەستپێکی ئەم دیدارەدا، بەئاماژە بەوەی کە ڕووسیا و فەرەنسا نیگەرانیی هاوبەشیان لە بارەی ڕەوشی ئاسایشی لە ئورووپا دا هەیە، گوتی: لە دەیەکانی ئەم  دواییە فەرەنسا هاوبەشی ی چالاکیی بووە لە چارەسەری

پرسه کانی ئەورووپا دا.

ئیمانوئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسایش گوتی: پیویستە هەمووان بەرامبەر ئاسایش ڕەفتاری بەرپرسانەیان بێت،و لەم بواره وه   وتووێژ پێویستە.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە ئاماژە دان بە قەیرانی ئۆکرانیا گوتی: ئێستا بارودۆخێکی قەیراناوی لە ئورووپا لەئارادایە و هەموو لایەنەکان دەبێ هەڵسوکەوتێکی بەرپرسانەیان هەبێت.

سەفەری سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ مۆسکۆ لە حاڵێکدایە کە وڵاتانی رۆژاوایی بەڕێبەری ئەمریکا بە بیانووی پەلاماری شیمانەیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، ماوەیەکە خەریکی زۆرترکردنی هێزی سەربازی و ڕاگواستنی چەک وچۆڵ بۆ کی یفە.