شوبات 12, 2022 17:20 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی تالیبان : دەوڵەتی بایدن

دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستان بڕیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکای لە مەڕ قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی یازدەی سێپتامبر بە پارە دەست بەسەرداگیراوەکانی ئەفغانستانی بە دزی زانی .

موحەمەد نەعیم  وتەبێژی دەوڵەتی تالیبان وتی: بڕیاری جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە چارە نووسی داراییە دەس بەسەرداگیراوەکانی بانکەکانی   ئەفغانستان ، دزینی  پارەی خەڵکی   ئەفغانستان و نیشاندەری  لاوازیی  ئەخلاقیی  دەوڵەتی ئەمریکایە .

جوبایدن  سەرۆک کوماری ئەمریکا  ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند  نیوەیەک  لە داراییە دەس بەسەرداگیراوەکانی بانکی ناوەندیی  ئەفغانستان لە دامەزراوە داراییەکانی ئەمریکا دەداتەوە بە بنەماڵەی  قوربانیانی  یازدەی سێپتامبر . 

سەرچاوە داراییەکانی ئەفغانستان کە لە  ئەمریکا ڕاگیراون حەوت ملیار دۆڵارە کە  دوای ڕووخانی دەوڵەتی ئەشرەف غەنی  سەرۆک کوماری ئەفغانستان لە مانگی ئاب  لە لایەن واشنگتونەوە دەستی بەسەردا گیرا .

 .

سەرپەیڤ