ئۆکرانیا لە داواکاریی ئەندامەتیی ناتۆ کشایەوە
ئۆکرانیا بۆ رێگری کردن له سەرھەڵدانی شەڕ، له داواکارییه‌که‌ی بۆ ئه‌ندامەتی لە ڕێکخراوەی پەیمانی ناتۆ کشایەوە.
راوێژکاری ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆکی ئۆکرانیا پرسی ئه‌ندامەتیی ئۆکرانیا له ناتۆیان بۆ کاتێکی نادیار له داهاتوودا دواخست. «ئۆلاف شۆلتێز» راوێژکاری ئه‌ڵمانیا له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئۆکرانیا، به‌ڵێنی پێدانی یارمه‌تی زیاتری دارایی دا‌و هۆشداریشی دایە رووسیا کە هێرش نه‌کاته سه‌ر ئۆکرانیا.
ھەردووک گەورە کاربەدەستەکەی ئاڵمانیاو ئۆکرانیا بۆ ماوه‌ی دوو کاژێرو ٤٠ خوله‌ک له پشتی ده‌رگا داخراوه‌کان به‌یه‌که‌وه قسه‌یان کرد .
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی دۆیچه‌وێله‌ش، له پرێس کۆنفرانسێکدا «ڤلادیمیر زلنسکی» سه‌رۆک کۆماری ئۆکرانیا بۆ میدیاکان، ددانی به‌وه نا که ئه‌ندامەتیی وڵاته‌که‌ی له هاوپه‌یمانیی ناتۆ هه‌ڵپه‌سێردراوه.
بڕیاره راوێژکاری ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممە سه‌ردانی رووسیاش بکات و له‌گه‌ڵ «ڤلادیمێر پوتین» سه‌رۆکی رووسیاش کۆ ببێته‌وه.