کشانەوەی لەشکریان و کەرەستەوتفاقی ڕووسیا لە شێوە دوورگەی کریما
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا لە بەیاننامەیەک دا باسی کشانەوەی لەشکریان و کەرەستەوتفاقی ئەم وڵاتەی کرد لە شێوەدوورگەی کریما ھەتا کۆتایی مەشق لەم ناوچەیە.
وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕۆژی پێنج شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کەی ەکەکانی بەشی ڕۆژئاوایی ئەم وڵاتە بە کەرەستەی سەربازی و تانک و ترۆمبیلی زرێدار، دوای ئەنجام دانی مەشق لە شێوە دوورگەی کریما خەریکی گەڕانەوەن بۆ بنکەکانیان.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە باسی کۆتایی ھاتنی مەشق لە شێوە دوورگەی کریماو دەست پێ کرانی کشانەوەی لەشکریان لەم ناوچەیەی کرد بوو.
ئاگادار کردنەوەی مۆسکۆ لە بارەی دەست پێکرانی گەڕانەوەی ژمارەیەک لە لەشکریانی ڕووسی لە ناوچە سەر سنوورییەکان لەگەڵ ئۆکرانیا دوای کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لەگەڵ «سێرگێئی شویگۆ» و «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیرانی بەرەڤانی و دەرەوەی ڕووسیا ئەنجامی گرت.