شوبات 19, 2022 18:10 Asia/Tehran
  • فوئاد حسێن لە دیداری خلوسی ئاکار : پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرن

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و خەلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشیی مونیخ کۆبوونەوە.

 

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و خەلوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسیاشی مونیخ  کۆبوونەوە و وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، پێویستە وڵاتانی دراوسێ رێز لە سەروەریی خاکی عێراق بگرن.

هەروەها وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، سەقامگیری عێراق بنچینەی سەقامگیری ناوچەکەیە.

لای خۆیەوە، خەلوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیاش رایگەیاند، گرنگە هەماهەنگی ئەمنیمان لەگەڵ عێراق هەبێت.

سەرپەیڤ