شوبات 20, 2022 10:19 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە مونیخ ، پێداگریی لەسەر گواستنەوەی مەدەنیانەی دەسەڵات

دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق لە مونیخ ، پێداگری لەسەر گواستنەوەی مەدەنیانەی دەسەڵات

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق له‌ په‌راوێزی 58 مین کۆنفڕانسی ئاسایشیی میونخ له‌ ئه‌ڵمانیا له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران گفتوگۆیان کرد له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و دۆسیه‌ هاوبه‌شه‌کان و پێداچونه‌وه‌ به‌ گرنگترین پێشهاته‌ هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان،ـ هه‌روه‌ها دانوستانه‌ به‌رده‌وامه‌کانی ڤییه‌نا سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌که‌ی ئێران و هه‌وڵه‌ دیپلۆماسییه‌کان به‌مه‌به‌ستی سه‌رکه‌وتنیان تاوتوێکران.

حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیدار لە گەڵ هاوشانە عێراقیەکەی ستایشی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عێراق و ئێرانی کرد و ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندییه‌ مێژویی و ئایینی و جوگرافییه‌کانی نێوان هه‌ردو وڵات کرد، هه‌روه‌ها ستایشی ڕۆڵی میحوه‌ریی عێراقی کرد بۆ لێکنزیککردنه‌وه‌ی وڵاتانی ناوچه‌که‌و به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌کان بۆ دروستکردنی دیالۆگی ناوچه‌یی.

لە دیداره‌که‌دا فوئاد حسێن جه‌ختیکرده‌وه‌ له‌ سەر کرانه‌وه‌ی عێراق بۆ هه‌موو وڵاتانی هه‌رێمی و هاوکاریکردن بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی و گه‌شه‌پێدانی ناوچه‌که‌، وتیشی، "هه‌وڵه‌کانی عێراق به‌رده‌وامه‌ بۆ دامه‌زراندنی دیالۆگی ڕاسته‌وخۆی هه‌رێمایه‌تی که‌ وڵاتانی ناوچه‌که‌ کۆبکاته‌وه‌ بۆ لێکنزیکردنه‌وه‌ی بۆچونه‌کان و به‌هێزکردن دۆستایه‌تیه‌کان".

سەرپەیڤ