پەلاماری تۆپخانەی ئەرتەشی ئوکرانیا بۆسەر بنکەی جیایی خوازان
شوبات 21, 2022 06:34 Asia/Tehran
جیایی خوازانی کۆمارە خودموختارەکانی دونتسک و لوهانسک باسیان کرد لە پەلاماری تۆپخانەیی ئەرتەشی ئوکرانیا بۆ سەر بنکەکانیان .
سەربازانی جیایی خواز لە کۆمارەکانی دونتسک و لوهانسک بانگەشەیان کرد ئەرتەشی ئوکرانیا بنکەکانیانی کردوەتە ئامانجی تۆپخانەیی .
هاوکات هەواڵدەریی ڕویترزیش بە گێڕانەوە لە شایتحاڵان باسی کردووە لە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە شاری دونتسک کە لە ژێر کونتڕۆڵی جیاییخوازانە .
سەرەڕای ئەو پەلامارانە سەرۆک کوماری ئوکرانیا کە بە چەواشەکاریەکانی روژئاوا ماوەیەکە لە گەڵ رووسیا کێشەی هەیە دوانیوەڕۆی یەکشەمە خوازیاری ئاگربەس لە ناوچەی جیایی خوازی دونباس بوون .