شوبات 22, 2022 12:02 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی لوتکەیی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا

دوابەدوای بە فەرمی ناسرانی سەربەخۆیی کۆمارەکانی «دۆنتێسک» و «لوھانێسک» لە لایەن ڕووسیاوە، ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کۆبوونەوەیەکی لوتکەیی بەڕێوە برد.

«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە مۆسکۆ سەربەخۆیی کۆمارە جەماوەرییەکانی «دۆنتێسک» و «لوھانێسک» بە فەرمی دەناسێت، گرێبەستی ھاوکاری و دۆستایەتیی لەگەڵ سەرۆکانی ئەم کۆمارانە واژۆ کرد.

«ڤلادیمیر پوتین» ھەروەھا دوای بە فەرمی ناسینی کۆمارەکانی «دۆنتێسک» و «لوھانێسک» فەرمانی دا ھێزەکانی ئاشتی پارێزی ئەم وڵاتە بچنە نێو ئەو وڵاتانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڕۆزماری دی کارلۆ» یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشت دا ڕایگەیاند: سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بڕیارەکەی ڕووسیای بە پێشێل کردنی سەروەری و دەستەڵاتی ئۆکرانیاو بە پێچەوانەی بنەماکانی جاڕنامەی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دەزانێ.

«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بە کاتی خۆجێیی لە بەیاننامەیەک دا وێڕای ڕەخنەگرتن لە بەفەرمی ناسرانی «دۆنتێسک» و «لوھانێسک» لە لایەن ڕووسیاوە بە پێشێل کردنی سەروەری و دەستەڵاتی «کییەف»ی زانی.

سەرپەیڤ