«زلێنسکی» داوای دانوستان لە «پوتین» دەکات
«ڤیلادیمیر زلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا کە لە کەناڵی تلێگرامیی خۆی دا بڵاو بووەوە داوای لە «ڤیلادیمیر پوتین»ی ھاوتای ڕووسیی خۆی بانگێشتنی کرد ھەتا پێکەوە دابنیشن و وتووێژ بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «زلێنسکی» ڕۆژی ھەینی لەم پەیامەدا وتی: بە نیازم جارێکی تر لە سەرۆک کۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا داوا بکەم کە بێت و بۆ پێشگرتن بە کوژرانی خەڵک لە پشت مێزی وتووێژەکان دابنیشین.
داخوازیی بۆ دانوستان ڕۆژێک دوای ئەوە ئەنجامی گرتووە کە «زلێنسکی» ڕایگەیاند: کییەف پەیوەندیی دیپلۆماسیانەی خۆی لەگەڵ مۆسکۆ پچڕاندووە.
ھەر لەم حاڵەدا «سێرگێئی لاڤرۆف» وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرتووە کە مۆسکۆ لە ھەر کاتێکداو ھەر کە سوپای ئۆکرانیا چەکەکانیان دانێن ئامادەی دانوستانە لە بارەی ئۆکرانیا.
لاڤرۆف جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، زلێنسکی دانوستان لە بارەی دابین کردنی ئاسایشتی ڕەت کردووەتەوەو بانگەشەکەی لە مەڕ ئامادە بوونی بۆ وتووێژ لەگەڵ ڕووسیا درۆودەلەسەیە.