کاربەدەستێکی روس : شاندی ئۆکراینی بۆ دانوستان لە گەڵ روسیا بەرەو بێلاروس کەوتەڕێ
شوبات 27, 2022 19:26 Asia/Tehran
یاریدەری سەرۆک کۆماری روسیا باسی نێردرانی شاندی ئۆکراینی بۆ بێلاڕوسی کرد بە مەبەستی دانوستان لە گەڵ روسیا .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ڤلادیمیر مێدینسکی یاریدەری سەرۆکی رۆسیا و سەرپەرشتی شاندی روسی لە دانوستان لە گەڵ ئۆکراین رۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەک دا رایگەیاند شاندی ئۆکراینی بۆ دانوستان لە گەڵ روسیا لە بێلاڕوس رەزامەندیی نیشانداوە و بەرەو شاری گومێل لە نزیک سنووری ئۆکراین وەڕێکەوتووە.
ڤلادیمیر مێدینسکی گوتیشی : شاندی روسیش بەرەو شاری گومێل وەڕێکەوتووە .
بە پێی ھەواڵی میدیا روسیەکان ، ئۆکراین ماوەیەکی کورت دوای کۆتایی ھاتنی دوادەرفەت لە لایەن روسیا ، لە گەڵ ناردنی شاندی دانوستانکار بۆ بێلاڕوس رەزامەندیی نیشانداوە .
ئۆکراین دوو رۆژ لەمەوبەر دانوستان لە گەڵ روسیای رەتکردبووەوە و شاری ڤارشۆی بۆ ئەم مەبەستە پێشنیار دابوو .