میدیاکانی ئوکراین : شاری نوڤا کاخوفکا کەوتە دەست روسیا
شوبات 28, 2022 07:07 Asia/Tehran
لە پێنجەمین ڕۆژی پەلاماری ڕوسیا بۆ سەر ئوکراین مێدیا ئوکراینیەکان ڕاپۆڕتیاندا هێزەکانی ڕووسی کونتڕوڵی شاری نوڤا کاخوفکایان گرتە دەس .
نوڤا کاخوفکا ، شارێکی بچووکە بەڵام لە باری ستراتژیک لەسەر رووباری دنیپێر هەڵکەوتووە کە راستەوخۆ لە رێگەی کاناڵەکانی ئاو پێوەندی لە گەڵ دورگەی کریما هەیە و کۆنتڕۆڵکرانی لە لایەن روسەکانەوە لە شەڕی ئوکراین ، هەڵکەوتی ئەوان بەهێز دەکات .
ڤلادیمیر کوڤالنکۆ سەرۆکی شارەوانیی ئەم شارەش گوتی هێزە روسەکان هاتوونە نێو بینا ئیداریەکان و ئاڵای ئوکرانیان لە بیناکان داگرتووە .
هاوکات ، دەنگوباس باسی خۆڕاگریی توند و تۆڵی هێزە ئوکراینیەکان دەکەن و هەندێ سەرچاوەش دەڤڵن هێزە روسیەکان زەبری قورسیان بەرکەوتووە .