ئادار 02, 2022 20:56 Asia/Tehran
  • مسکۆ : مەترسیی تێکھەڵچوونی راستەوخۆی روسیا و ناتۆ ھەیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا گوتی ، مەترسیی تێکھەڵچوونی راستەوخۆی نێوان مسکۆ و ناتۆ ھەیە ، بەڵام روسیا بە دوای یەکلابوونەوەی کێشەکان بە شێوەی دیپلۆماتیکە .

بە پێی راپۆرتی ئەلجەزیرە ، ماریا زاخارۆڤا ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رۆژی چوارشەممە بە ئاماژە بە دەسوەردانی ناتۆ لە قەیرانی ئوکراین ، گوتی ، کاردانەوەی ناتۆ لەمەڕ ئەوەی کە ھاوپەیمانیی بە شێوەی سەربازیی دەست لە رەوشی ئوکراین وەرنادات ، نیشان ئەدات کە ئەوان ھێشتا عەقڵی سەلیمیان ھەیە . 

دیمیتری پسکۆڤ وتەبێژی سەرۆک کۆماریی روسیاش رایگەیاند ، مسکۆ ئامادەی ئەنجامدانی خولی دوھەمی دانوستان لە کیەفە . 

وتەبێژی کۆشکی کرملین ھەروەھا گوتی ، مسکۆ دەبێ وڵامێکی توند ، ژیرانە و روون بە بایکۆتەکانی رۆژاواییەکان لە دژی ئابووریی روسیا ئامادە بکات . 

خولی یەکەمی دانوستانی مسکۆ و کیەف رۆژی دوشەممە لە بێلاڕوس بەڕێوەچوو بەڵام دەسکەوتێکی نەبوو . 

سەرپەیڤ