ئادار 04, 2022 15:52 Asia/Tehran
  • پوتین: ڕووسیا بە دووی چەک داماڵین و سڕینەوەی نازیسمە لە ئۆکرانیا

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: ئۆپراسیۆن لە ئۆکرانیا بە پێی بەرنامە دەڕواتە پێشەوەو ھیچ شتێک ناتوانێ ڕێگر بێ لە بەردەم دەست ڕاگەییشتنی ڕووسیا بە ئامانجەکانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی کەناڵی پرێس تی ڤی، «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ ئێمانۆئێل مەکرۆن ھاوتای فەرەنسیی خۆی وتی: مۆسکۆ خوازیاری چەک داماڵینی ئۆکرانیا و سڕینەوەی نازیسمە لەم وڵاتەو دەیھەوێت بەو دڵنیاییە بگات کە ئۆکرانیا ھیچ ھەڕەشەیەک بۆ ڕووسیا نایەتە ئەژمار.

پوتین ھەروەھا لە بارەی خاوجوڵانەوەخی ئۆکرانیا لە دانوستانەکاندا وشداریی داو وتیشی: ئەگەر بێتو دانوستانەکان پەکی بکەوێت داخوازیی ڕووسیاش لە ئۆکرانیا زیاتر دەبێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سەرچاوە ھەواڵییەکان بەیانیی ئەمڕۆ ھەینی باسی ڕوودانی سێ تەقینەوەیان کرد لە کییەفی پێتەختی ئۆکرانیا. ھاوکات لەگەڵ بیسترانی زرمەی تەقینەوە لە کییەف ھێزەکانی ڕووسیا گەییشتە مەودای کەمتر لە ٢٤ کیلومەتریی ئەم شارە.

سەرپەیڤ