ئادار 05, 2022 08:01 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی زلینسکی بە رەتکرانەوەی داواکردنی ناوچەی دژە فڕین لە لایەن ناتۆ

سەرۆکی ئوکراین ، بڕیاری ناتۆ لە بواری رەتکردنەوەی داوای کیەڤ بۆ کردنەوەی ناوچەی قەدەغەی فڕینی شەرمەزار کرد و رایگەیاند : وڵاتانی ئەندامی ناتۆش لە ئەمڕۆوە ھەرکەس لەم وڵاتە بکوژرێ ، لە مەرگی ئەودا تاوانبارن .

بە پێی راپۆرتی راشا تودەی ، ڤلادیمیر زلنیسکی رۆژی ھەینی لە لێدوانێک دا رایگەیاند بەم بڕیارەی ناتۆ ، گڵۆپی سەوز بۆ بۆردومانی زیاتری شارەکانی ئۆکراین نیشاندرا . 

یەنس ستۆلتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ رۆژی ھەینی سەرباری داواکاریە پەیتاپەیتاکانی کیەڤ لە ھێزە رۆژاواییەکان بۆ کردنەوەی ناوچەی دژە فڕین بە مەبەستی کەمکردنەوەی توانایی سەربازیی روسیا رایگەیاند رێکخراوی ناتۆ ناوچەی قەدەغەی فڕین لەسەر ئاسمانی ئوکراین دانانێ . 

زلنیسکی ھەروەھا گوتی : تێکڕای ئەو شتەی ناتۆ تا ئەمڕۆ ئەنجامی وە ، ناردنی 50 تەن سووتەمەنی بۆ ئوکراین بووە . 

سەرۆک کۆماری ئوکراین سەرلەبەینیی ئەمڕۆ شەممەش لە وتارێکی تەلەفزیۆنی دا گوتی : ئەگەر ئوکراین بکەوێ ، تێکڕای ئەوروپا دەکەوێ . 

سەرپەیڤ