ئادار 05, 2022 16:04 Asia/Tehran
  • داعش ، هێرشە تیرۆریستیەکەی پیشاوەری پاکستانی وەئەستۆ گرت

داعش ، هێرشە تیرۆریستیەکەی پیشاوەری پاکستانی وەئەستۆ گرت

 

کەناڵی ئەلمەیادین راپۆریدا، گرووپی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارەتی تەقینەوەی تیرۆریستیی لە مزگەوتێک لە پیشاوەری پاکستانی لە ئەستۆ گرت.

سەرچاوە خۆجەییەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە ژمارێک لە قوربانیانی تەقینەوە لە مزگەوتی شیعەکانی پیشاوەری پاکستان گەیشتووەتە 57 شەهید و زیاتر لە 200 برینداریشی لێکەوتووەتەوە.

لە هەمان پێوەندیدا، سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند: لەو ڕووداوەدا کەسێکی خۆکوژ دوای لێکدانی چەکداریی لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان چووەتە نێو حەوشەی مزگەوتی شیعەکانەوە و لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی هەینی خۆی تەقاندووەتەوە.

عیمران خان، سەرۆک وەزیرانی پاکستان ئەو هێرشە تیرۆریستییەی بە توندی ئیدانە کردووە و داوای بەدواداچوونی بەپەلەی دۆخی بریندارەکانی کرد.

سەرپەیڤ