پوتین : بایکۆتەکانی دژی روسیا نمونەی راگەیاندنی شەڕە
ئادار 05, 2022 22:46 Asia/Tehran
سەرۆک روسیا گوتی ، بڕیاردان بۆ " ھەڵمەتی تایبەت " لە ئوکراین ئەستەم بوو و بایکۆتەکانی ئێستای رۆژاواییەکان لە دژی روسیا نمونەی راگەیاندنی شەڕە .
بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا ، ھەڵمەتی سەربازیی ئەم وڵاتە 24 ی شوبات لە ئوکراین دەسپێبوو .
وڵاتە رۆژاواییەکان لەوان ئەمریکا و ئینگلیس و ئەندامانی یەکیەتی ئەوروپا لە کاردانەوە بەم پەلامارە ، بایکۆتی قورسیان لە دژی مسکۆ داناوە .
بە پێی راپۆرتی سپوتنیک ، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا رۆژی شەممە و لە درێژەی لێدوانەکانی گوتیشی ، فێدراسیۆنی روسیا ھەوڵیدا تێکھەڵچوون لە ئوکراین ( لە نێوان ھێزە حکومەتیەکان و بەشە خودموختارەکانی دونباس) بە شێوەی ئاشتیانە چارەسەر بکات و پێویست بوو خەڵک بتوانن بە زمانی روسی قسە بکەن و مافی ژیانیان ھەبێ بەڵام ئەوان ( کیەڤ) رێگای لێگرتن .