ڤیزا و ماستەر کارت چالاکیی خۆیان لە روسیا راگرت
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i405901-ڤیزا_و_ماستەر_کارت_چالاکیی_خۆیان_لە_روسیا_راگرت
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ڤیزاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کۆمپانیاکە لەگەڵ کڕیار و هاوبەشەکانی لە رووسیا کاردەکات بەمەبەستی راگرتنی هەموو کارەکانی لە رۆژانی داهاتوودا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 06, 2022 08:02 Asia/Tehran
  • ڤیزا و ماستەر کارت چالاکیی خۆیان لە روسیا راگرت

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ڤیزاوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە کۆمپانیاکە لەگەڵ کڕیار و هاوبەشەکانی لە رووسیا کاردەکات بەمەبەستی راگرتنی هەموو کارەکانی لە رۆژانی داهاتوودا.

 

لە کاتی تەواو بوونی ئەو پرۆسەیەدا، کارپێکردن بەو کارتانەی لە رووسیا دراون لە دەرەوەی وڵاتەکە کار ناکەن، ئەو ڤیزا کارتانەشی لەلایەن دامەزراوە داراییەکانی دەرەوەی رووسیاوە دابینکراون لە رووسیادا کار ناکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا لێدوانی بەڕێوەبەری باڵای ڤیزا، ئال کیلی خراوەتەڕوو کە باس لەوە دەکات دوای داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە بەبێ هۆ و روودانی ئەو رووداوانەی جێی قبوڵ نین، ناچار بوون رێوشوێن بگرنەبەر.

هەروەها لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ماستەرکارتەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە بە لەبەرچاوگرتنی رەهەندەکانی ئەو پێکدادانە بێ وێنەیەی هەیە و رەوشی نادیاری ئابووریی، بڕیاردرا بە هەڵپەساردنی خزمەتگوزارییەکان لە رووسیا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەو کارتانەی لەلایەن بانکەکانی رووسیاوە دراون چیتر لەلایەن تۆڕی ماستەرکارتەوە پشتیوانی ناکرێن. هەر ماستەرکارتێک لە دەرەوەی وڵاتەکە درابێت لە بانکەکانی رووسیا یان ئامێرەکانی راکێشانی پارەدا کار ناکەن.