ئادار 09, 2022 12:50 Asia/Tehran
  • ئەمریکا یەکێک لە تۆمەتبارانی دۆسیەی ١١ی سپتامبەری ڕادەستی عەرەبستان کردەوە

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا باسی ڕادەست کردنەوەی شارومەندێکی سەعودیی کردووە کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو لە کەنداوی گوانتانامۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەری ٢٠٠١ ڕاگیرا بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، پنتاگۆن ڕۆژی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند کە «لۆید ئاستین» وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا لە چوارەمی فڤریەی ٢٠٢٢دا کۆگرێسی لە نیازی خۆی بۆ ڕادەست کردنەوەی «موحەممەد قەحتانی» لە گومانلێکراوانی ھێرشەکانی ١١ی سپتامبەر بە عەرەبستانی سەعودی ئاگادار کردەوەو وتی ئێمە بە ھاوکاریی ھاوبەشە عەرەبستانییەکانمان بەستێنی پێویستمان بۆ گواستنەوەی ھێمنی ناوبراو خۆش کردووە.

پرسی گواستنەوەی «قەحتانی» دوای ئەوە ھاتە ئاراوە کە لێژنەی پیاداچوونەوەی «گوانتانامۆ» بەم ئەنجامە گەییشت کە ئیدی پێویست ناکات ناوبراو بۆ پاراستنی ئاسایشتی ئەمریکا لە ھەمبەر ھەڕەشەیەکی دیکە لە زینداندا ڕابگیردرێت.

ئەم لێژنەیە وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ئەو شارومەخندە زیندانییەی عەرەبستان لە بەندیخانەی گوانتانامۆ لە ڕووی دەروونییەوە لە بارێکی ڕێک و پێک دا نییە جەختی لەوەش کردووەتەوە کە لێژنەکە بۆ گواستنەوەی «قەحتانی»، پشتگریی بنەماڵەکەی و کوالیتی ئاگاداری لە ناوبراوی لە وڵاتەکەی کردووە بە مەرج. 

سەرپەیڤ