ئادار 13, 2022 17:01 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوە نوێکانی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی شەڕی ئوکراین

شەڕی ئوکراین پێدەنێتە سێھەمین حەوتەی خۆی و ھەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ راگرتنی شەڕەکە چڕ دەبنەوە .

ھەواڵدەریی فەڕانسە بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک رایگەیاند :  بڕیارە سبەی دوشەممە لە دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی رێکخراوی نەتەوەکان ، وەزیری دەرەوەی پۆڵندا و سەرۆکی رێکخراوی ئاسایش و ھاریکاریی ئەوروپا لە ساڵی 2022 وتووێژ بکات . 

بە وتەی سەرچاوە دیپلوماتیکیەکان ، ھێشتا دیار نیە ئاخۆ ئەمە دەبێتە ھۆی پەسەند کرانی بڕیارنامە لەم بارەوە یان نا . 

 جیا لەوە ژمارێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش لە نزیکەی دو حەوتە پێش ، رەشنووسی بڕیارنامەی فەڕەنسە و مەکسیک لە بارەی یارمەتیی مرۆیی تاوتوێ دەکەن . ھێشتا کاتی دەنگوەرگرتن کە بڕیار بوو سەرەتاکانی مارس بێ ، دیاری نەکراوە . 

سەرپەیڤ