تالیبان: داعش پرۆژەی ھەواڵگریی داگیرکەران لە ئەفغانستان دا بوو
سەرۆکی ھەواڵگریی دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستان، تاقمی تیرۆریستیی داعشی بە پرۆژەی ھەواڵگریی داگیرکەران لەو وڵاتەدا زانی.
دوابەدوای شکست ھێنانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە عێراق و سووریا، ئەمریکا کە بەردەوام داکۆکی لەم تاقمە دەکات، داعشییەکانی لە ئاراستەی ئامانجەکانی خۆی ڕەوانەی ئەفغانستان کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، سەرۆکی ھەواڵگریی دەوڵەتی تالیبان ڕۆژی یەکشەممە وێڕای ڕەت کردنەوەی وتەکانی ئەم دواییەی «ژەنراڵ مەک کینزی» سەرۆکی ئەرکانی سەرکردایەتیی ھێزە تیرۆریستەکانی ئەمریکیی سەقامگرتووی ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا، ئاسیای ناوەڕاست و ڕۆژھەڵاتی ئەفریقیا «سێنتکام» وتی: داعش پرۆژەی ھەواڵگریی داگیرکەران لە ئەفغانستان دا بوو کە لە ئێستادا ئیدی بوونی لەم وڵاتەدا نەماوە.
سەرۆکی ھەواڵگریی دەوڵەتی تالیبان وتیشی: تاقمی داعش لە ئێستادا بە تەواوی لە ئەفغانستان لەنێو چووەو ھیچ ھەڕەشەیەک بۆ دراوسێکان نایەتە ئەژمار.
ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای دەستەڵات گرتنی تاقمی تالیبان لە ئەفغانستان لە ١٥ی ئوتی ٢٠٢١، تاقمی تیرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی چەند ھێرشی تیرۆریستیی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەفغانستان بە ئەستۆ گرتووە. سەرباری ئەمەش تالیبان ڕایگەیاندووە کە داعش ھیچ ھەڕەشەیەک بۆ ئەفغانستان و دراوسێکانی نایەتە ئەژمار.