ئادار 30, 2022 12:24 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: کەم کرانەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئۆکرانیا بە واتای ئاگربڕ نییە

دانوستانکاری باڵای ڕووسیا لە دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا ڕایگەیاند: دەستەبەری مۆسکۆ بۆ کەم کردنەوەی ئۆپراسیۆنی سەربازی لە گردوپەڕی «کییەف»ی پێتەختی ئۆکرانیاو شاری «چڕنیھیف» بە واتای ئاگربڕ نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ڤلادیمیر مدینیسکی» یاریدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیاو دانوستانکاری باڵای ئەم وڵاتە لە دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا شەوی چوارشەممە لە وتووێژێقکدا لەگەڵ ھەواڵدەریی تاس ڕایگەیاند: ئەمە ئاگربڕ نییە، بەڵکو خواستی ئێمەیە بۆ ئەوەی بەرەبەرە لانیکەم لەم بەرەیانە بگەین بە قۆناغی کەم کرانەوەی ئاڵۆزی.

ئەندامانی شاندی نوێنەرایەتیی ئۆکرانیا وتوویانە کە لە دواخولی دانوستانەکاندا پێشنیاریان کردووە کە «کییەف» لە بەرامبەر وەرگرتانی ھێندێک دەستەبەری ئاسایشتی لە مۆسکۆ، ھەڵوێستێکی بێ لایەن بگرێتە بەر کە ئەمەش بە واتای خۆ بواردن لە پەیوەست بوون بە پەیمانگەلی سەربازی یان دانی بنکەی سەربازی بە وڵاتانی دیکەیە.

دانوستانکاری باڵای ڕووسیا لە دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیاش ڕایگەیاندووە کە، مۆسکۆ ئەو پێشنیارانە لە داھاتوویەکی نزیک دا تاوتوێ دەکات و دەرەنجامەکەی بە ئاگاداریی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆمار دەگەیەنێت ھەتا وەڵامی یەکجاریی مۆسکۆ ئامادە بکرێت.

سەرپەیڤ