ئادار 31, 2022 11:42 Asia/Tehran
  • کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لە بنکەی ناڤۆکیی چڕنۆبیل

کاربەدەستێکی باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند: دوای ئەوەی لە ٢٤ی فڤریەی ئەمساڵ هێزەکانی روسیا بنکەی ناڤۆکیی چڕنۆبیلیان کۆنتڕۆڵکرد، لەدوێنێوە مۆسکۆ بە قۆناغ دەستی کردووە بە کشاندنەوەی هێزەکانی لەو بنکە ناڤۆکییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم کاربەدەستە باڵای وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسای ڕاگەیاندووە: بەشێک لە هێزەکانی روسیا بنکەی ناڤۆکیی چڕنۆبیلیان بەرەو بیلاڕوسیا بەجێ هێشتووە.

بەرلەمە ده‌زگای چاودێریکردنی چالاکییه‌ ناڤۆکییەکانی ئۆکرانیا هۆشداریی دا بوو له‌ته‌قینه‌وه‌ی بنکەی ناڤۆکیی چڕنۆبیل.

ھێزەکانی ڕووسیا چوارەمی مارچ ھێزگەی «زاپوریژیا»یان بوردومان کردو خستیانە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. ئەم بابەتە بووە ھۆی ئاگرکەوتنەوە لە نێو ھێزگەکەدا کە ئەمەش ژامی مەترسیی کارەساتێکی شیمانەیی ناڤۆکیی لە ئەورووپادا زرینگاندبووەوە.

سەرپەیڤ