جەختی ئێران لە سەر پێویستیی وەدی ھاتنی دەوڵەتی گشتداگر بە بەشداریی تەواوی نەتەوەکان لە ئەفغانستاندا
وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران کە بۆ بەشداری کردن لە کۆبوونەوەی دراوسێکانی ئەفغانستان سەردانی چینی کردووە، پێکھیاتنی دەوڵەتێکی گشتداگری بە بەشداریی تەواوی نەتەوەکان بە دەستەبەری پێشکەوتنی ئەفغانستان زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی ئەم دانیشتنەدا لە دیداری لەگەڵ «ئەمیرخان موتتەقی» وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کاتیی تالیبان وتی: پێکھێنانی دەوڵەتی گشتداگر بە بەشداریی تەواوی نەتەوەکان دەستەبەری ئاسایشت و سەقام و پێشکەوتنی ئەفغانستان دەکات و وەدی ھاتنی پێویستە.
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان ھەروەھا جەختی کردەوە لە سەر پاراستنی مافی ئافرەتان کە لە لایەن ئیسلام و پێغەمبەری مەزنەوە پێداگریی لەسەر کراوەو خوێندن و پەروەردەی لە ھەموو ئاستێک و بەشداریی کۆمەڵایەتیی ئافرەتانی بە بابەتێکی گرینگ زانی.
«ئەمیر خان موتتەقی»ش لە دیدارەکەدا لەوەی کە خاکی ئەفغانستان نەکرێتە سەرچاوەی ھەڕەشە دژی وڵاتانی دراوسێ دڵنیایی داو جەختی کردەوە لە سەر خەباتی دژی تیرۆریزم.