تەقینەوە لە باکووی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان بە دەیان کوژراو و بریندار
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i406735-تەقینەوە_لە_باکووی_پێتەختی_کۆماری_ئازەربایجان_بە_دەیان_کوژراو_و_بریندار
تەقینەوەیەکی بەهێز، شاری باکوو پایتەختی کۆماری ئازەربایجانی هەژاند.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 03, 2022 04:10 Asia/Tehran
  • تەقینەوە لە باکووی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان بە دەیان کوژراو و بریندار

تەقینەوەیەکی بەهێز، شاری باکوو پایتەختی کۆماری ئازەربایجانی هەژاند.

 

 

 

 

بەپێی ڕاپۆرتی  کەناڵی تەلەڤیزیۆنی TRT ، تەقینەوەیەکی گەورە ڕۆژی یەکشەممە لە باکووی پایتەختی ئازەربایجان ڕووی دا کە تا نیوەشەو هێستا ئاماری ورد لە خەسارەکانی ڕانەگەیێندراوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی مێدیاکانی کۆماری ئازەربایجان، ئەو تەقینەوە لە کلووپێکی شەوانە لە شاری باکوو ڕووی داوە.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوە، هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرە نیشان دەدات کە تەقینەوەکەی تێدا بووە، نیشان دەدات کە داوای یارمەتی دەکەن.

هەروەها بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، کەسە بریندارەکان لە شەقامەکانی ئەو شوێنە ڕاکێشراون و چاوەڕوانی هەوڵی فریاکەوتن و پزیشکی دەکەن.

وردەکاری زیاتر لە هۆکار  یان شێوەی ڕوودانی ئەو ڕووداوە لە نیوەشەوی ڕۆژی یەکشەممە هێشتا بڵاو نەبووەتەوە و ڕانەگەیێندراوە.