بەرێوەبرانی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی ڕووداوەکانی «بوچا»
باڵوێزی بریتانیا لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکەراوەی نەتەوەکان ئەمڕۆ سێ شەممە بە کاتی خۆجێیی بە پێی داخوازیی لەندەن سەبارەت بە ڕووداوەکانی «بوچا» بەڕێوە دەچێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی بریتانیا لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ھاوکات لەگەڵ سەرۆکایەتیی قۆناغبەندی وڵاتەکەی بە سەر ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە مانگی ئاپریلەوە، بە پەیامنێرانی وت: ئەمڕۆ سێ شەممە ئەنجومەنی ئاسایشت لە بارەی ڕووداوەکانی «بوچا»وە کۆ دەبێتەوە.
ھەر لە ھەمان کات دا «میشێل باچلە» کۆمەیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ڕۆژی دووشەممە خوازیاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆو کارا بوو لە بارەی تۆمەتی قەڵاچۆی خەڵکی سڤیل بە ھۆی ھێزەکانی ڕووسیا لە شاری «بوچا» لە ئۆکرانیا.
«ئەگنێس کالامار» سکرتێری گشتیی لێبوردنی نێونەتەوەییش ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتەکانی پەیوەست بە «بوچا» وا دەربڕی نمونەیەکی بەربڵاوتری تاوانی جەنگییەو ئاوا ھەنگاوگەلێک دەبێ بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
بانگەشەی ئەوەشی کرد کە، توندوتیژیی سەربازانی ڕووسیا دژی خەڵکی سڤیل تەنیا بە «بوچا»وە بەرتەسک نابێتەوەو ئەم ڕووداوانە دەبێ وەک تاوانی جەنگی تاوتوێ بکرێت.
«ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکانیش ڕۆژی یەکشەممە خوازیاری لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ بوو لە بارەی ڕووداوەکانی «بوچا» لە ئۆکرانیا.
لەپاش کشانەوەی ھێزەکانی ڕووسیا لە گردوپەڕی کییەف، میدیاکانی ڕۆژئاوا ڕۆژی یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک لە شاری «بوچا» لە نزیکی کییەف بانگەشەیان کرد کە ھێزەکانی ڕووسیا لە کاتی کشانەوە لە گردوپەڕی پێتەختی ئۆکرانیا خەڵکی سڤیلیان کردووەتە ئامانج.
ئۆکرانیا لەم بارەیەوە ڕووسیا بە خەتابار دەزانێ و ئەمەش لە کاتێکدایە کە مۆسکۆ ئەو تۆمەتانەی بە توندی ئیدانەو شەرمەزار کردوون.