نیسان 06, 2022 03:10 Asia/Tehran
  • حاشا کردن لە ھۆلۆکاست، خاتوونێکی ٩٣ ساڵانی ڕەوانەی بەندیخانە کرد

خاتوونێکی ٩٣ ساڵەی ئاڵمانیایی لە بەر ڕادەربڕینی بە پێچەوانەی ھۆلۆکاست شەش مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی «دیلی میل»، «ئورسالا ھاوێربەک»ی ٩٣ ساڵانی ئاڵمانیایی وتی:  ئوردوگای «ئاشویتس» ژووری گازی لێ نەبووەو ئەم شوێنە قەت ئوردوگای زۆرەملێ نەبووە.

«ھاوێربەک»ی خەڵکی شاری «ھۆلۆتۆی» ئاڵمانیا لە نزیکی «بیلە فیلد» پێنج جاری دیکەش ھەر لە سەر وەھا تاوانێکی ھاوچەشن بڕیاری بۆ دەرکراوە. وەک دوا نمونە لە مانگی ئۆکتۆبەردا دوای ئەوەی کە لە کۆڕێکی گشتی دا وتبووی ژوورەکانی گازو ئوردوگای زۆرەملیی «ئاشویتس» ھیچیان ڕاست نین، بە ھۆی دادگەی خۆجێیی لە بەرلین شەش مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.

ئەم خاتوونە ئاڵمانییە لە مانگی ئوتیش دا لە دادگەیەکی ناوچەیی لە « نیدر زاکسێن» دوو ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.

«ھاوربەک» بەرامبەر بەو بڕیارانەی لە سەری دراوە ناڕەزامەندیی دەربڕیوەو ڕەوتی ڕاگەییشتن بە دۆسیەکانی دیکەی ھەروا بەردەوامە، بەڵام دادگە ئەمجارەیان بۆ دانانی دەستەبەر مۆڵەتی دەر نەکرد.

«ھاوێربەک» لەو باوەڕەدایە کە تەنیا بۆچوونی خۆی دەربڕیوە.

سەرپەیڤ