کاردانەوەی «سەلاحەددین ڕەببانی» بەرامبەر بەو ھێرشە تیرۆریستییەکەی لە گڵکۆی ئیمامی ڕەزا(ع) کرا
سەزۆکی کۆمەڵەی ئیسلامیی ئەفغانستان سەرچاوەی ھێرشی تیرۆریستی لە گڵکۆی پاکی ئیمامی ڕەزا(ع) دژی سێ زاناو فەقێی دینیی بۆ نەکفیری گەڕاندەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە شەممەی ئەلعالەم، «سەلاحەددین ڕەببانی» سەزۆکی کۆمەڵەی ئیسلامیی ئەفغانستان لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشی تیرۆریستییەکەی سەر گڵکۆی پاکی ئیمامی ڕەزا(ع) دژی سێ زاناو فەقێی دینی لە شاری مەشھەدی پیرۆز وتی: ئەم چەشنە ڕووداوی دڵتەزێن کە لە ھزرو بۆچوونی لادەرانەی ڕەوتە تەکفیرییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، زیاتر لە ھەر کاتێکی تر ئەرکمەندمان دەکات بەوەی کە مەترسیی توندئاژۆیی ڕق لە دڵ بە ھەند بگرین.
ڕەببانی وتیشی: ئەفغانستان کە بەردەوام نمونەیەکی ھەرەباشی پێکەوەسازانی ئایینی بووە، بە داخەوە نزیکەی دوو نیو دەیە بۆخۆی قوربانیی سەرەکیی تاقمە توندئاژۆ لادەرەکان بووە.
ھەرلەم کاتەدا کۆمەڵێک لە زانایان و ھەڵسوڕاوانی ڕۆشنبیریی سوننەو شێعەی ئەفغانستانیش ڕۆژی چوارشەممە ھێرشی تیرۆریستیی کەسێکی توندئاژۆ لە گڵکۆی پاکی ئیمامی ڕەزا(ع) لە مەسڤەدیان ئیدانە کرد.