نیسان 07, 2022 23:00 Asia/Tehran
  • حامید کەرزەی: ھێرشی تیرۆریستی لە گڵکۆی ئیمامی ڕەزا(ع) ھەوڵدانێکە بۆ دووبەرەکی دروست کردن لە نێو موسوڵمانان

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی تیرۆریستیی دژی مامۆستایانی ئایینی لە حاسەی گڵکۆی پیرۆزی ئیمامی ڕەزا(ع) ئەم کردەوە تاوانکارانەیەی بە پەلەقاژەیەک بۆ دووبەرەکی دروست کردن لە نێو موسڵمانان لێک دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حامید کەرزەی» سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان ڕۆژی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ کاردانەوە پیشان دان بەرامبەر بە ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی لە گڵکۆی پیرۆزی ڕەزەوی(ع) داوای لە ئوممەتی ئیسلامی کرد ھەتا وریای و لەسەرھەست بوونی خۆیان بپارێزن و یەکگرتوویی خۆیان بپارێزن.

ھاوکات دەوڵەتی کاتیی تالیبان، زانایان، کەسایەتییە سیاسی و ڕۆشنبیرییەکانی ئەفغانستانیش لە پەیامگەلی جۆربەجۆردا ئەم ھێرشە تیرۆریستییەیان ئیدانەکردووەو لەگەڵ گەل و دەوڵەت کۆماری ئیسلامیی ئێران ھاودەردییان دەربڕیوە.

کەسایەتییە ئەفغانییەکان لەو باوەڕەدان کە ئاوا پیلانگەلێک قەت ناتوانێ ببێتە ھۆی دووری و لێک دابڕانی جەماوەری ئێران و ئەفغانستان.

سەرپەیڤ