نیسان 10, 2022 02:41 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی قەیرانی سیاسی لە پاکستاندا، سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە پۆستەکانیان کشانەوە

«ئەسەد قەیسەر» سەرۆکی پەرلەمانی پاکستان و «قاسم خان سوری» جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە شەوی شەممە لە سەر یەکشەممە بەرلە دەستپێکی دەنگوەرگرتن بۆ تێپەڕاندنی گەڵاڵەی سەندنەوەی متمانە لە دەوڵەتی «عیمران خان» وازیان لە پۆستەکانیان ھێنا.

دەستوەردانی ئەمریکا بۆ لادانی «عیمران خان» لە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بە یارمەتیی لایەنە نەیارەکانی دەوڵەت لە پاکستان، ئەم وڵاتەی گیرۆدەی قەیرانێکی سیاسیی بەبڕشتانە کردووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ««ئەسەد قەیسەر» سەرۆکی پەرلەمانی پاکستان شەوی یەکشەممە لە لێدوانێکدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پابەندی یاسای بنەڕەتیی پاکستانە، جەختی لەوەش کردەوە کە، بە سەرنجدانی ئەو ڕەوشتەی وا لە سای دەستوەردانی بیانی لە کاروباری نێوخۆیی وڵات ھاتووەتە پێشەوە، واز لە پۆستەکەی دێنێ.

دیوانی باڵای پاکستان پێشتر ھەتا کۆتایی ڕۆژی شەممە دەرفەتی بە پەرلەمانی ئەم وڵاتە دابوو کە دەنگوەرگرتن بۆ سەندنەوەی متمانە لە سەرۆک وەزیران ئەنجام بدات.

لە ئێستادا «ئەیاز سادق» نوێنەری لایەنی نەیاری دەوڵەت، سەرۆکایەتیی پەرلەمانی پاکستانی بە ئەستۆ گرتووەو ڕۆڵێکی کارای لە سەندنەوەی متمانە لە دەوڵەتی «عیمران خان» گێڕاوە.

«عیمران خان» پێشتر لە توییتێردا ڕایگەیاند بوو کە، لە بەر سیاسەتی دەرەوەیی سەربەخۆی و ڕەزامەند نەبوونی بە دامەزرانی بنکەی بیانی لە خاکی وڵاتەکەی، کەوتووەتە بەر ئامانجی پیلانی ئەمریکا بۆ لە دەستەڵات لادانی.

جێگای ئاماژەیە لە کاتی سەربەخۆیی وەرگرتنی پاکستانەوە ھەتا ئێستا ھیچ دەوڵەتێک لەم وڵاتەدا نەیتوانیوە خولی یاسایی پێنج ساڵەی خۆی تەواو کات.

سەرپەیڤ