نیسان 10, 2022 11:09 Asia/Tehran
  • باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە مسکۆ درا بە تالیبان

باڵیۆزخانەی ئەفغانستان لە مسکۆی پێتەختی روسیا درا بە حکومەتی کاتیی تالیبان لەئەفغانستان .

تا ئێستا ھیچ وڵاتێک ، حکومەتی کاتیی تالیبان لە ئەفغاستانی بە فەرمی نەناسیوە بەڵام وڵاتانی ئۆزبەکستان ، پاکستان ، تورکمانستان ، چین و ئێستاش روسیا دیپلۆماتەکانی تالیبانیان وەرگرتووە . 

تاقمی تالیبان لە 15 ی ئابی 2021وە دەسەڵاتی لە ئەفغانستان بەدەستەوە گرتووە و لەشکەریانی داگیرکەری ئەمریکیش ئاخرو ئۆخری ئەو مانگە بە سەرشۆڕیی ئەم وڵاتەیان بە جێھێشت . 

حکومەتی تالیبان خوازیاری بەفەرمی ناسرانی لە لایەن کۆمەڵگەی جیھانیە . 

لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا ئەم دواییانە لە کۆبوونەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان گوتی : کۆمەڵگەی جیھانیی دەبێ بە شێوەی کارا لە گەڵ حکومەتی نوێی تالیبان ھاریکاری بکات . 

سەرپەیڤ