نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
نیسان 10, 2022 11:15 Asia/Tehran
ئەمڕۆ نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برێنت و خاوی ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١٠٢ دۆلار و ٣٥ سێنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٠ دۆلار و ٥٨ سێنت بوو.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٩٧ دۆلار و ٨٤ سێنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٦ دۆلارو ٣ سێنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
بەرزبوونەوەی بەهای نەوت پەیوەندی بە تێکچوونی هاوسەنگی بازاڕی نەوتەوە هەیە، بەهۆی شەڕی روسیا لە دژی ئۆکرانیا و نەبوونی هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەر و گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕ.