نیسان 11, 2022 21:58 Asia/Tehran
  • زێلێنسکی: روسیا خۆی بۆ قۆناغی دوەمی شەڕکردن ئامادە دەکات

ڤلادیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، روسیا خۆی بۆ قۆناغی دوەمی شەڕکردن لەناو خاکی وڵاتەکەی دا ئامادە دەکات و لە ئێستادا سەدان سەربازی بۆ هێرشێکی فراوان ئامادەکردوە، ئەوە جگە لەوەی بەردەوامە لە خاپورکردنی سەدان ناوەندی زانستی و کۆگای دەرمان.

ڤلادیمیر زێلێنسکی ئەمڕۆ دوشەممە لەپەیامێکدا باسی لەوەشکرد، هێزەکانی روسیا لەماوەی 47 رۆژی هێرشەکەیان بۆسەر خاکی وڵاتەکەی 900 ناوەندی زانستی و 300 کۆگای دەرمانیان لە ئۆکرانیا خاپور کردوە، هەروەها بەگوێرەی دواین ئامارەکانیش هێرشەکانی روسیا بونەتەهۆی کوژرانی هەزاران کەس لە ماریۆپۆل.

ئاماژەی بەوەشکرد، روسیا سەدان سەربازی بۆ هێرشێکی فراوان ئامادەکردوە و دەسەڵاتدارانی مۆسکۆ دەیانەوێت قۆناغی دوەمی هێرشکردن بۆسەر خاکی ئۆکرانیا ئەنجام بدەن.

سەرپەیڤ