نیسان 12, 2022 02:42 Asia/Tehran
  • «شەھباز شەریف» بوو بە سەرۆک وەزیرانی پاکستان

دوای حەوتەیەک گێرەوکێشەی سیاسی لە پاکستان، «شەھباز شەریف» وەکو بیست و سێھەمین سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە ھەڵبژێردرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەنجومەنی نیشتیمانیی پاکستان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە بیست و سێھەمین سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەی لەپاش سەندنەوەی دەستەڵات لە «عیمران خان» ھەڵبژارد.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەمەی پەرلەمان «شەھباز شەریف» بە فەرمی وەکو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی پاکستان دیاری کرا.

«شەھباز شەریف»ی سەربە پارتی موسلیم لیگی لقی نەواز و «شا مەحمود قوریشی» سەربە پارتی تەحریکی ئینساف ئەو دوو پاڵێوراوە بوون کە بۆ بە ئەستۆگرتنی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی پاکستان خەریکی ململانێ بوون.

لە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ئاپریل دوای کۆتایی ھاتنی دەنگوەرگرتن لە پەرلەمانی پاکستان، «عیمران خان» نەیتوانی دەنگی متمانە بۆ دەوڵەتەکەی مسۆگەر کاتەوەو بە فەرمی لە پۆستەکەی وەلانرا.

سەرپەیڤ