نیسان 12, 2022 13:28 Asia/Tehran
  • جەختی سەرۆک وەزیرانی تازەی پاکستان لە سەر پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ ئێران

«شەھباز شەریف» سەرۆک وەزیرانی تازەی پاکستان وێڕای شی کردنەوەی بەرنامەکانی دەوڵەتەکەی جەختی کرد لە سەر ھێزمەندکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکەو پێی داگرت: لە ھێزمەندکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی دۆست و برای کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تایبەت لە بەشی بازرگای دا پشتیوانی دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «شەھباز شەریف» ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە پاش ھەڵبژێردرانی وەکو بیست و سێھەمین سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە لێدوانێکدا لە سەر خواستی لێبڕاوانەی دەوڵەتی داھاتووی ئەم وڵاتە بۆ پتەوکردنەوەی سیاسەتی دەرەوەیی پێی داگرت.

ناوبراو پەیوەندی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە گرینگ و برایانە زانی و جەختی کرد، ئێمە لە ھێزمەند کرانی پەیوەندیی دوو قۆڵیی بازرگانیی پاکستان لەگەڵ ئێران داکۆکی دەکەین.

سەرۆک وەزیرانی تازەی پاکستان ھەروەھا وێڕای پێداگرتن لە سەر داکۆکی لە فەلەستین وتی: ئێمە ھەروا لە مافی ئازادی و سەربەخۆیی گەلی چەوساوەی فەلەستین و ئازادیی بەیتولموقەددەس داکۆکی دەکەین.

 

سەرپەیڤ