نرخی نەوت بەرزبووەوە
نیسان 16, 2022 08:28 Asia/Tehran
نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برێنت و خاوی ئەمەریکی بەشێوەیەکی بەرچاو لە بازاڕەکانی جیهاندا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ١١١ دۆلار و ٢٣ سەنتە، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٨ دۆلار و ٧٨ سەنت بوو.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ١٠٦ دۆلار و ٥١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ١٠٤ دۆلارو ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
بەرزبوونەوەی بەهای نەوت پەیوەندی بە تێکچوونی هاوسەنگی بازاڕی نەوتەوە هەیە، بەهۆی شەڕی روسیا لە دژی ئۆکرانیا و نەبوونی هیچ ئاسۆیەک بۆ چارەسەر و گەڕانەوەی هاوسەنگی بۆ بازاڕ.