نیسان 20, 2022 17:57 Asia/Tehran
  • لاڤرۆف: ڕووسیا بە نیازی گۆڕینی ڕژێم لە ئۆکرانیا نییە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: مۆسکۆ بە نیازی گۆڕینی ڕژێم لە ئۆکرانیا نییەو لەم بوارەدا خەڵک دەبێ بڕیار بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سێرگێئی لاڤرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی ئیندیا تودەی وتی: ڕووسیا بە نیازی گۆڕینی ڕژێمی ئۆکرانیا نییەو خەڵکی ئەم وڵاتە بۆخۆیان دەبێ بڕیار بدەن کە چلۆن بژین.

لاڤرۆف لە بارەی کشانەوەی ھێزە چەکدارەکانی ڕووسیا لە مەتەرێزەکانیان لە باکووری ئۆکرانیاش دوای دانوستانەکەی ٢٩ی مارس لە نێوان شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئەستەمۆڵ وتی: لەوێ دا ڕووسیا چاک جوڵایەوە، بەڵام ھیچ گۆڕانێکمان لە ھەڵس و کەوتی کییەف و ناوچەی چڕنیگۆف بەدی نەکرد.

لە کاتی سەرھەڵدانی شەڕی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ٢٤ی فڤریەوە ھەتا ئێستا، چەندین خولی وتووێژ لە نێوان شاندەکانی ڕووسیاو ئۆکرانیا لە ئاستی جۆربەجۆردا ئەنجام بووە کە ئاگربڕێکی ھەمەلایەنەی لێ نەکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ