لە دەریای نێوەڕاست ، چوار بەلەمی کۆچبەران ژێرئاوکەوتن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407340-لە_دەریای_نێوەڕاست_چوار_بەلەمی_کۆچبەران_ژێرئاوکەوتن
بەهۆی ژێرئاوکەوتنی چوار بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست زیاتر لە 20 کۆچبەر لەنێوان گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبووندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2022 03:15 Asia/Tehran
  • لە دەریای نێوەڕاست ، چوار بەلەمی کۆچبەران ژێرئاوکەوتن

بەهۆی ژێرئاوکەوتنی چوار بەلەمی کۆچبەران لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست زیاتر لە 20 کۆچبەر لەنێوان گیانلەدەستدان و بێسەروشوێنبووندان.

میدیاکانی تونس لە زاری سەرچاوە ئەمنییەکانەوە بڵاویانکردەوە، چوار بەلەمی کۆچبەران ژێرئاوکەوتوون بەهۆی بارودۆخی جیاجیاوە.

بەهۆیەوە تەرمی 12 کۆچبەر دۆزراونەتەوە و 10ی دیکە لە ڕیزی بێسەروشووێنبوواندان.

قوربانییەکان خەڵکی وڵاتانی ئەفریقین، وەک ئەوەی میدیاکان ئاماژەیان پێداوە و ڕوونیانکردەوە، 233 کەسی دیکە لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگارکراون کە تونسی و مەغریبی و خەڵکی وڵاتانی ئەفریقییان تیایە.

هاوکات ئاشکراکرا کە یەکەکانی وشکانی و دەریایی هەرێمی پاسەوانی دەریایی لە دەریای ناوەڕاست 10 پرۆسەی کۆچی نایاساییان لە نزیک کەناراوەکانی ویلایەتی سفقاس پوچەڵکردووەتەوە.