نیسان 26, 2022 17:13 Asia/Tehran
  • گەشتی وەزیری بەرەڤانیی چین بۆ تاران

وەزیری بەرەڤانیی چێن سبەینێ چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پایەبەرزی بەرەڤانی و سەربازی سەردانی تاران دەکات.

ئێران و چین لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو پەیوەندیی خۆیانیان لە سێ ئاستی بەرفراوانی «سیاسی و ئابووری، «ئاسایشتی و بەرەڤانی» و «ژیۆپۆلۆتیک و ستراتژیک» پەرە پێ داوەو واژۆکردنی بەڵگەنامەی ستراتژیی ٢٥ ساڵەش ھەنگاوێکی گرینگ بوو لە ئاراستەی تۆکمەکردنی ئەم ڕەوتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ژەنراڵ «وی فنگ ھێ» وەزیری بەرەڤانیی چین بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ ئەمیری سەرتیپ «موحەممەد ڕەزا ئاشتبانی» وەزیری بەرەڤانی و پشتیوانیی ھێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تاران دەکات.

بڕیارە وەزیری بەرەڤانیی چین لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران دیدار بکات و سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکان و ڕێگاکانی بەرز کردنەوەی ئاستی ھاوکاریی ھێزەچەکدارەکان، پەیوەندیی دوو قۆڵی و پرسەکانی جێی سەرنجی ھەردووک وڵات وتووێژ بکەن.

سەرپەیڤ