نیسان 28, 2022 08:36 Asia/Tehran
  • مەکرۆن لە لایەن نەیارانیەوە تەماتەباران کرا

سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە یەکەم ئامادە بوونی لە نێو خەڵک دا دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردن دا، لە لایەن نەیارانیەوە تەماتەباران کرا.

یبە پێی ڕاپۆرتی «ئێمانۆئێل مەکرۆن» کە ڕۆژی چوارشەممە بۆ یەکەم جار دوای سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە نێو ئاپۆڕەی خەڵک دا ئامادە ببوو، کەوتە بەر شاڵاوی تەماتەو پاسەوانەکانی بە پەلە گواستیانەوە.

ھاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزامەندییەکان بەرامبەر بە سەرکەوتنی «مەکرۆن» لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی فەرەنسا، پەیوەندیی ئینتێرنێتی لە چەندین شاری ئەم وڵاتە توشی تەگەرە ھات.

دوابەدوای ڕاگەیەندرانی دەرەنجامی ھەڵبژاردنەکەی فەرەنسا، ھەزاران کەس لە ناڕازییانی سەرکەوتنی «مەکرۆن» ڕژانە نێو شەقام و بازاڕەوە کە ئەمەش پێکدادان لەگەڵ پۆلیسی لێ کەوتەوەو دوو کەسیش کوژران.

نەیارانی سیاسەتەکانی «مەکرۆن» بە درێژایی خەباتی ھەڵبژاردن و لە ڕۆژی دەنگدانی خولی یەکەمی ھەڵبژاردنیش لە شەقامەکانی شارە جۆربەجۆرەکانی فەرەنسا بەرامبەر بە بەشداریی «مەکرۆن» لە ھەڵبژاردن دا ناڕەزامەندییان دەربڕی بوو.

سەرپەیڤ