بەردەوامیی قەڵاچۆی شێعەکان لە مەزارشەریفی ئەفغانستان
نیسان 28, 2022 21:22 Asia/Tehran
لانیکەم ٩ کەس لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە ناوچە شێعەمشینەکانی شاری مەزارشەریفی ئەفغانستان کوژران.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی شەفەقنای ئەفغانستان، «موحەممەد ئاسەف وەزیری» وتەبێژی سەرکردایەتیی ئاسایشتیی دەوڵەتی تالیبان لە شاری مەزار شەریف ناوەندی ویلایەتی بەڵخ لە باکووری ئەفغانستان وتی: ئەمشەو لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو ترۆمبیلی بۆمب ئاخنکراو لە دوو ناوچەی ئەم شارە ١٣ کەسیش بریندار بوونە.
ئەم کاربەدەستەی تالیبان باسی ھەگەری ھەڵکشانی ژمارەی کوژراوانی کردووە.
ھەتا ئێستا ھیچ کەس و یان دەستەیەک بەرپرسایەتیی ئەم تەقینەوە تیرۆریستیانەی بە ئەستۆ نەگرتووە.
حەوتەیەک لەمەوبەریش لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک لە مزگەوتی شێعەکان لە شاری مەزارشەریف دەیان نوێژخوێن شەھیدو بریندار بوون کە داعش بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوانەی گرتە ئەستۆ.