٥٠ شەهید بە هۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی شیعەکان لە کابول
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i407513-٥٠_شەهید_بە_هۆی_تەقینەوەی_تیرۆریستی_لە_مزگەوتی_شیعەکان_لە_کابول
پەنجا کەس بە هۆی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مزگەوتی "خەلیفە ساحیب"ی شیعەکانی کابولی پێتەختی ئەفغانستان شەهید بوون.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 30, 2022 06:48 Asia/Tehran
  • ٥٠ شەهید بە هۆی تەقینەوەی تیرۆریستی لە مزگەوتی شیعەکان لە کابول

پەنجا کەس بە هۆی تەقینەوەیەکی تیرۆریستی لە مزگەوتی "خەلیفە ساحیب"ی شیعەکانی کابولی پێتەختی ئەفغانستان شەهید بوون.

 

 

سکای نیوزی عەرەبی راپۆرتیدا هەژماری شەهیدانی تەقینەوە تیرۆریستییەکەی مزگەوتی "خەلیفە ساحیب"ی شیعەکانی کابول گەیشتۆتە ٥٠ کەس.

پێشتر کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلعالەم و هەواڵدەریی سابرین نیوز باسی شەهید  و بریندار بوونی ٣٠٠ کەس لەو تەقینەوەیان کردبوو.

هەروەها هەواڵنێرانی میدیاکانی ئەفغانستان دەڵێن؛ هەژماری کوژراوانی ئەو تەقینەوەیە یەکجار زۆرە.

حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان هێشتا ئەم ئاماری کوژراو و بریندارانیان پشت راست نەکردۆتەوە.

بەڵام پێشتر وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی تالیبان لە ئەفغانستان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنیی ئەلجەزیرە وتی: بە هۆی تەقینەوە لە مزگەوتێکی ڕۆژاوای کابول، ١٠ کەس کوژران و ١٥ کەسیش بریندار بوون.

تاکوو ئێستا هیچ کەس و یان گرووپێک بەرپرسایەتیی ئەو تەقینەوەی نەگرتۆتە ئەستۆ.

ئەفغانستان لە ماوەی چەن ڕۆژی رابردوودا تەقینەوە و پەلاماری تیرۆریستیی زۆری لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەم وڵاتە لەوان کابول، مزگەوتەکانی مەزارشەریف و قەندووز بە خۆیەوە بینیوە و کە بوونەتە هۆی کوژران و  بریندار بوونی بەسەدان کەس.

بەرپرسایەتیی زۆربەی ئەم تەقینەوانە لە لایەن گرووپی تیرۆستییی داعشەوە گیردراوەتە ئەستۆوە.